له هه‌ولێر شوێنێكى دروستكردنى كونافه داخرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى پاراستنى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا د. سه‌رهه‌نگ جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاى گه‌یاندووه: "تیمی کارگەکان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، توانییان دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی کونافەدا بگرن، كه له‌نێو ماڵێكى گه‌ڕه‌كى (سه‌یداوه) بوو و به‌شێوه‌یه‌كى نادروست كارى ده‌كرد، هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌له‌كانیشى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و شوێنه‌كه‌ش داخرا".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "تیمەکان لە گەڕان و پشکنین بەردەوام دەبن، بە تایبەت لەو ماوەیدا بۆ ئەوەی هاووڵاتییان تەندروست و باش بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌یه‌ن، له‌كاتى بینینى هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك، تیمه‌كانمان به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه (07504901363) ئاگادار بكه‌نه‌وه".
باسنيوز
