ئەندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی: هێشتا خەڵکی بەقاچاخ لە ئێرانەوە دێنەوە

ئەندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی: هێشتا خەڵکی بەقاچاخ لە ئێرانەوە دێنەوە
سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەدات و ئاشکرای کرد کە هێشتا لە سنوورەکەیاندا خەڵکی بە قاچاخ لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەگەڕێنەوە.

زیاد کاکە ڕەزا، سەرۆکی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رايگەیاند، تا ئێستاش له‌ هەندێک سنووری سلێمانیدا له‌گه‌ڵ ئێران، خه‌ڵك به‌ قاچاخ ده‌هێنرێته‌ ژووره‌وە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕەنگە ئەو کەسانە وا هەست بکەن نەخۆش نین، بەڵام “ده‌بێت بزانن له‌ ئێران نه‌خۆشییه‌كه‌ به ‌به‌هێزی بڵاو بووەتەوە، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موو لایه‌كه‌ و ده‌بێت ئەم کارە نه‌مێنێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد کە ئێستا کەسانێک لە سنوورەکانی نێوان سلێمانی و ئێران کاری قاچاخچێتی دەکەن و ژمارەی ئەوانەشی کە بە قاچاخ هاتوونەتەوە، “کەم نین”.

پێشتر دکتۆر جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاندبوو کە ئەوان ناو و ئەدرێسی تەواوی ئەو کەسانەیان لایە کە بە قاچاخ لە ئێرانەوە هاتوونەتەوە، بۆیە دەستگیریان دەکەن و لە دابڕگەی پزیشکیدا دایاندەنێن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ئەو کەسانە و کەسوکارەکانیانە.












باسنيوز



Top