سلێمانی.. ڕێنوێنییه‌كانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا لەنێو ھێڵەکانی گواستنەوە جێبەجێ دەکرێن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/3/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی كۆ بووه‌وه، هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێن و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییانه تاوتوێ كران، كه بڕیاره له‌نزیكترین كاتدا له سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی گواستنه‌وه (پاس و ته‌كسى) له سلێمانی بگیرێته به‌ر.
قایمقامی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه: "ده‌مانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌نگاوی پێویست و گرنگ بنێن بۆ ڕێگریكردن له بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان، پارێزگاریكردن له ته‌ندروستیی خه‌ڵك به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه له ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌ك و له‌م قۆناغه‌شدا ئه‌ركی یه‌كه‌م و له پێشینه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت ده‌بێت".
ئاوات محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ڕاسپارد له‌مڕوه و له‌نزیكترین كاتدا، هه‌موو ڕێنوێنی و رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان له سه‌رجه‌م تێرمیناڵ و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی له ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی بگیرێنه به‌ر.
جەختی لەوەش کردەوە: "گرتنه‌به‌ری ڕێنوێنی و ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان له هێڵه‌كانی گواستنه‌وه به‌و جۆره ده‌بێت، له گۆڕه‌پانی هێڵه‌كان پاكوخاوێنی و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان له ئاستێكی باڵادا له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، شۆفێرانیش پابه‌ند ده‌بن به پاككردنه‌وه‌ی نێو ئوتومبێله‌كانیان له‌ڕێگه‌ی رشتنی مه‌واد و ده‌رمانه دژه‌ڤایرۆس و به‌كتریاكان، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی هه‌رێمی كورستان و ڕێگریكردن له بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
باسنيوز
