بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی: ناتوانرێت زیانە ئابوورییەکانی فڕۆکەخانەکە مەزەندە بکرێت
تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیاند، "رێنماییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فرۆکەخانە جێبەجێ دەکرێن، گەشتکردن بۆ نۆ وڵاتی چین، ئێران، ژاپۆن، کۆریای باشوور، تایلەند، سەنگاپوور، ئیتاڵیا، کوێت و بەحرەین بەردەوامە. بەهۆی پێشهاتە نوێیەکانەوە ئێستا ناتوانرێت زیانە ئابوورییەکان مەزەندە بکرێن".
تاهیر عەبدوڵڵا لەبارەی زیانە ئابوورییەکانی فڕۆکەخانەکەوە ئاماژەی بەوە کرد، "دەکرێت لە کۆتایی وەرزەکەدا دەربکەوێت زیانەکان چەند بوون، چونکە وێنایەک نییە بە دروستی بزانرێت رۆژانە چی روودەدات. بەهۆی پێشهاتی نوێوە ناکرێت زیانەکان بە دروستی دیاری بکرێن، چونکە رۆژانە وڵاتانی جیهان گەشتەکانیان بۆ وڵاتان هەڵدەپەسێرن".
لە 26-02-2020 وەزارەتی تەندروستیی عێراق قەدەخەی گەشتکردنی بۆ هەریەکە لە وڵاتانی چین، ئێران، ژاپۆن، کۆریای باشوور، تایلەند، سەنگاپوور، ئیتاڵیا، کوێت و بەحرەین راگەیاند. هەروەها هاتنی هاووڵاتیانی لەو وڵاتانەوە بۆ عێراق قەدەخەکردووە، جگە لە نێردە دیپلۆماتییەکان.
