بەڕێوەبەرێکی گشتیی پێشوو لە هەولێر بە یەک ساڵ بەندکردن سزا درا
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٠ دەرکراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە پاش ئەوەی لە ٦ی ئاداری ٢٠١٨، دادگای تاوانەکانی هەولێر -١ داوایەکی سزایی تایبەت بە چەند تۆمەتبارێکی وەزارەتی پێشمەرگەی بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠١٧ داخستووە، دەستەکەیان تانەی لە بڕیارەکە داوە و بەم هۆیەوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری سەرلەنوێ گێڕانەوەی دۆسیەکەی بۆ لێکۆڵینەوە داوە.
هاوکات ئاشکرا کراوە کە لە چوارچێوەی کارەکانی دەستەی دەستپاکی لەسەر کەیسێک، دادگای کەتنی هەولێر بڕیاری داوە بە بەندکردنی بەڕێوەبەرێکی گشتیی پێشوو لە هەولێر بە یەک ساڵ بەندکردن، ”لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزاکەی“.
باسنيوز
