لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 361 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 361 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون
بەپێی دوایین ئامار وەزارەتی تەندروستیی ئێران کە ئەمڕۆ دووشەممە 2020.3.9 بڵاوی کردەوە لە سەرتاسەری ئێران حەوت هەزار و 161 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون و لەو ژمارەیە 361 کەسیان لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

هەرچەند ئامارە فەرمییەکانی ئێران، دیاریی ناکات لە هەر پارێزگا و شارێک چەند کەس گیانیان لەدەست داوە، بۆیە نازانرێت لەکۆی ئەو 237 کەسەی کە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە، چەند کەسیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تا ئێستا 361 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون کە بەم چەشنە:

پارێزگای ورمێ 69 حاڵەت

پارێزگای سنە 66 حاڵەت

پارێزگای کرماشان 44 حاڵەت

پارێزگای ئیلام 31 حاڵەت

پارێزگای لوڕستان 151 حاڵەت

جیاواز لە ئامارە حکوومییەکان، هەندێ سەرچاوەی ناوفەرمیش باس لە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 40 کەس بەهۆی پەتای کۆرۆرنا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.

زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان باس لە دۆخی ناجێگیری "شارەکانی سەقز، سنە، مەریوان و کرماشان" دەکەن، بەڵام هێشتا هیچ ئامارێکی فەرمیی حکوومەتی لەمبارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.













باسنيوز


Top