وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ پاراستنى هاووڵاتییان له ڤایرۆسى كۆرۆنا چهند بڕیارێكى دهركرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/3/9، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك)، ڕاگهیاندراو و نووسراوێكى بڵاو كردووهتهوه و تێیدا هاتووه: "بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو و پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر، هەروەها جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری مریشک و هەموو جۆرە قیمەیەك".
باس لهوهش كراوه: "لە خاڵێكی دیكهی بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵەپێكردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی و ماسیی جوانی لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئهوهش خراوهته ڕوو، خاڵی چوارەمی بڕیارەكە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەكان قەدەغە كراوە، ههروهها پێویستە ئاژەڵی سەربڕدراو مۆری فەرمیی سەربڕخانە فەرمییەكانی لەسەر بێت.
باسنیووز
