وه‌زیرى شاره‌وانى: لەم ساڵدا نزیكەی 35 پرۆژەی ستراتیژی جێبەجێ دەكرێن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/3/2020، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لێدوانێكى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارەیەكی یەكجار زۆر پڕۆژەی هەن، كە بەشێك لەو پڕۆژانە، پرۆژەی بەردەوامن، لە پلانی ساڵی 2020دا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پلاندان، بڕیاری دابینكردنی بودجەی پێویستیان بۆ نزیكەی 35 پڕۆژە داوە، كە ئەولەویەتی ئەو پڕۆژانەش، بۆ پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوەن، هەروەها پڕۆژەكانی دیكەی ژێرخانیش وەك تۆڕێكی شەقام لەناو شار و شارۆچكەكان و هەندێك خزمەتگوزاری دیكەش كە بۆ هاووڵاتییان پێویستن".
له‌باره‌ى جۆر و شوێنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیش، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتى: "ئەوەی كە ئەولەویەتی لە پڕۆژەكان وەرگرتووە، تەواوكردنی پڕۆژە گەورەكان و پڕۆژە ستراتیژییەكانی ئاوی خواردنەوەن، كە هەموو شار و شارۆچكەكانی هه‌رێمى كوردستان دەگرنەوە".
باس‌نیوز
