سێ حاڵهتی دیكهی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان تۆمار كران
دهقی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (11)
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە جیهاندا و زۆربوونی ژمارەی تووشبووان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی وڵاتی ئێران کە سنوورێکی بەرفراوانی هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژمارەی هەڵگرانی ئەم نەخۆشیە.
وەزارەتی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی رۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (2918) هاووڵاتین لە (31) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (1128) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (1790) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی (14) رۆژ بوو.
2- لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوو پشکنین بۆ (56) گومانلێکراو ئەنجامدرا، هەولێر (37)، سلێمانی (18)، دهۆك (1). کە لە نێویاندا (3) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 یە، کە یەکێکیان ئافرەتێكی تەمەن (52) ساڵە و خوشکی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە کەرەنتین دانرابوون، دوو تووشبووەکەی تر پیاون و یەکێکیان تەمەن (53 ساڵ) لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و کەرەنتین کرابوو ئەوەی دیکەیان (52 ساڵ) بەرکەوتووی تووشبووەکەی شاری سلێمانی بوو کە گیانی سپارد.
3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (13) حاڵەتە لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (1) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان لە ئێستادا جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی دوپاتیدەکاتەوە پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و کەمترین بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە و زوو زوو و بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست لەگەڵ پەیوەندی کردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122) لە کاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
8ی ئازاری 2020
K24
