نەخۆشخانەی فراکەوتنی رۆژئاوای هەولێر روونکردنەوە لەبارەی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکە دەدات
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر روونکردنەوە لەبارەی لێدوانی پزیشکێک، گوایە لە نەخۆشانەکە کار دەکات، دەدات.
رۆژی یەکشەممە 8-3-2020، کەسێک گوایە پزیشکە لە نەخۆشخانەکە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، بە زمانی عەرەبی رایگەیاند، حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو نەخۆشخانەیە تۆمار کراوە.
کارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا، ئەو لێدوانە رەت دەکاتەوە و رایگەیاندووە، ”دڵنیاتان دەکەینەوەسەبارەت بەڤایرۆسی کۆڕۆنا هیچ حاڵەتێک لە نەخۆشخانەکەمان تۆمار نەکراوەو سەرلەبەری ئەم پڕوپاگەندانە بەدرۆ دەخەینەوە“.
دەقی روونکردنەوەکە:
ڕەنکردنەوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بۆڕای گشتی :
بەداخەوە ئەمڕۆ چەند پەیجێکی نەبەرپرس و کەسێک کە وەک پزیشک خۆی ناساندووە هەستاوە بە ناوی نەخۆشخانەکەمان زانیاری نادروست و نابەرپرسانە بڵاودەکاتەوە ، بۆیە ئێمە لەکارگێری نەخۆشخانە سەرلەبەری ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانە ڕەت دەکەینەوە و لە ئیستاوە ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە گێرە شێوێنە و بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە ، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوەسەبارەت بەڤایرۆسی کۆڕۆنا هیچ حاڵەتێک لە نەخۆشخانەکەمان تۆمار نەکراوەو سەرلەبەری ئەم پڕوپاگەندانە بەدرۆ دەخەینەوە ، ئێمە هەر حالەتێکی گومانلێکراو ببینین ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەکەین ...
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک
ڕاگەیەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ..
باسنيوز
