له كه‌لار 70 كه‌سى دیكه به ته‌ندروستیی باشه‌وه له دابڕگه‌ى پزیشكى ده‌رچوون
له‌مباره‌یه‌وه عه‌باس عه‌بدولعه‌زیز، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان و سه‌رپه‌رشتیاری دابڕگه‌ى پزیشكیی كه‌لار، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/3/2020، 70 كه‌س له دابڕگه‌ى پزیشكیی كه‌لار، پاش ئه‌وه‌ی پشكنیانی پێویستیان بۆ كرا و ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له دابڕگه‌ى پزیشكى ته‌واو بوو، به ته‌ندروستیی باشه‌وه گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "ئێستا له دابڕگه‌ى پزیشكیی كه‌لار، زیاتر له 150 كه‌س ماون و باری ته‌ندروستییان جێگیره، پاش ته‌واوكردنی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان، ئه‌وانیش له دابڕگه‌ى پزیشكى نامێنن و ده‌چنه‌وه ماڵه‌وه".
هەفتەى رابردوو 56 كه‌س وه‌كوو یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه، پاش ئەوەى پشکنینیان بۆ کرا و ماوەى مانەوەیان لە دابڕگه‌ى پزیشكیی کەلار تەواو بوو، بە بارى تەندروستیى جێگیرەوە دەرچوون.
باسنيوز
