له شاره‌دێیه‌كی سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه سه‌دان خانوو تاپۆ ده‌كرێن
هێمن حه‌مه حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیروانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕايگه‌یاند: "له سنووری شاره‌دێی سیروان، نزیكه‌ی 200 خانووی هه‌یه، كه حكومین و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان، ئه‌وكات حكوومه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی درووست كردبوو، له دوای ڕاپه‌ڕێنه‌وه خه‌ڵك چووبوونه ناو ئه‌و خانوانه، پێشتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانێكی بۆ ده‌ركرد، كه مه‌تری به سه‌د هه‌زار دینار دیاری كرابوو، واته ئه‌گه‌ر خانووه‌یه‌ك (200) مه‌تر بێت، نزیكه‌ی (20) ملیۆن دیناری ده‌كرد، كه له هاووڵاتییه‌كه وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌مان ڕه‌ت كرده‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئێستا به‌پێی یاسای ژماره‌ی (3)ـی ساڵی 2019، ڕێگه دراوه به ئه‌و خانووه حكوومییانه‌ی، كه هاووڵاتی تێیدا نیشته‌جێ بوون، بتوانین بۆیان تاپۆ بكه‌ین، به جۆرێك كه یه‌ك مه‌تر به (5) هه‌زار دینار‌بێت، واته ئه‌گه‌ر خانووه‌یه‌ك (200) مه‌تر بێت ملیۆنێكی لێ وەر‌ده‌گیرێت و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییه‌و خه‌ڵكه‌ك زۆریان پێخۆشه".
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیروان گوتیشی: "مۆڵه‌تمان له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، كه ئه‌و خانوانه بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه تاپۆ بكه‌ین و له ئه‌مڕۆوه هاووڵاتیان ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنه‌كه‌یان ده‌ست پێ بكه‌ن".
سیروان، یه‌كێكه له شاره‌دێكانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه، له ئێستا (62) گوندی له‌سه‌ره و ڕێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی (13) هه‌زار كه‌سن.
باسنيوز
