له‌ شاره‌زوور مێرمنداڵێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا

له‌ شاره‌زوور مێرمنداڵێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئووف بەگ لە شارەزوور، گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێکی بەهۆی سووتانەوە ڕاگەیاند.

کەمال ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئووف بەگ ڕايگەیاند: "شەوی ڕابردوو 7/3/2020، لە شارەدێی وارماواوە مێرمنداڵێک گەیەندرایە نەخۆشخانەى شه‌هید ڕه‌ئووف به‌گ، کە بەشێکی جەستەی سووتابوو".

گوتیشی: "مێرمنداڵەکە تەمەنی 17 ساڵ بووە و پاش چارەسەری سەرەتایی، ڕەوانەی سلێمانی کراوە، بەڵام پاش ماوەیەک پێیان ڕاگەیاندین گیانی لەدەست داوە".












باسنيوز


Top