ھاوپەیمانان بەھاوكاری پێشمەرگە داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان دەکەن
سەرچاوەیەك لە ھێزی پێشمەرگە راگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ بە چڕی بنكەكانی داعشیان لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان كرد و چەند هێلیکۆپتەرێکیش دابەزینە ناو شاخەکە بەرامبەر گوندەکانی چوارگۆمان و بەردی سپی و عەلیەڕەش".
سەرچاوەیەکە گوتیشی: "لەو بۆردوومانەدا 12 چەكداری داعش كوژران و بۆردوومانەكان بۆ سەر پێگەكانی داعش بە ھاوكاری پێشمەرگە بەردەوام دەبێت".
K24
