وەزیری تەندروستی: تیمی پزیشکیی چین لە عێراق یارمەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن
د. سامان بەرزنجی لەمبارەوە وتی: "ماوەیەک لەمەوبەر کۆنسوولی چین لە هەرێمی کوردستان هەندێ پێداویستی و کەلوپەلی پزیشکی و دەمامکی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی چین کردبوو، چونکە ئەکاتە ئەوان پێویستییان پێی هەبوو، بەڵام ئێستا لەبەر پێویستیی هەرێمی کوردستان بەو کەلوپەلە پزیشکییانە، گەڕاندیانەوە بۆ هەرێمی کوردستان".
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد: "وڵاتی چین لەڕێگەی کونسوولی گشتییەوە ڕەزامەندییان دەربڕی و ئەو پێداویستیانەی کە ئەوان دابینیان کردبوو، نەیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لە هەڵمەتێکدا بڕیاریان دا ئەو پێداویستیانە بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەن، لە یەکەم قۆناغدا ئەمڕۆ ٢٠٠ هەزار دەمامکی ئاساییان بۆمان دابین کردووە کە ئێمەش هەر ئەمڕۆ بەسەر نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکاندا دابەشی دەکەین".
ئاماژەی بەوەش کرد: "دوای ئەوەی ئێمە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی لە بەغدا بەڵێنیی ئەوەمان وەرگرت کە چین هەندێ پێداویستیی دیکە بۆ حکوومەتی عێراق دابین دەکات، ئەوانیش بەڵێنییان دا هەروەک ئەوەی ڕێک کەوتووین و لە بڕیاری ژمارە حەوتدا جێگیر کرا کەلە دابینکردنی پێداویستی و کەلوپەلەکاندا پاڵپشتمان بن و بەشی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە".
د. سامان بەرنزنجی ڕاشی گەیاند: "هەندێ لە پێداویستییەکان بریتین لە ٥٠ هەزار ئامێری تێستی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆرنا کە لەو پەنجا هەزارەش پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە و هەندێ جۆری تایبەتی دەمامکە و هەندێ پێداویستیی دیکەی ئامێری پزیشکیی هەناسەدانی دەسکرد و ئامێری چاودێریی چڕیشی تێدایە".
ئاماژەی بەوەش دا: "ئێمە ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی داماوام کرد کە وڵاتی چین هاوکارمان بێت، چونکە ئەوان لە ماوەی ڕابردوودا ئەو وڵاتە بە وڵاتێکی خاوەن شارەزا و ئەزموون لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆرنا دادەنرێت و بە سوپاسەوە کونسوول بڕیاری داوە ئەو تیمە شارەزایەی کە ئیستا لە بەغدان بانگهێشتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ کۆبوونەوە و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی ئەو دوو کەسەی کەلە هەولێر تووشی ڤایۆرۆسی کۆرۆرنا بوون، د. سامان بەرنزنجی گوتی: "باریان جێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕی تەندروستیدان".
هاوکات داوای لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد لە پشکنیندا یارمەتیی بنکە و نەخۆشخانەکان بدەن و هاوکاریان بن و هاوکات داوای کرد لە ماڵ بمێننەوە و هەتا بۆیان دەکرێت نەیەنە دەرەوە.
باسنیوز
