وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی راگەیاند

 وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی راگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.

کەمێک لەمەوبەر، راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە فەرمی ئاشکرای کرد کە سبەی دووشەممە 9ی ئاداری 2020، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2019ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەوەش ئاشکرا کرا کە سبەی مووچەی کارمەند و پزیشکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

هەرچەندە لە مانگەکانی رابردوودا ڕیزبەندیی دابەشکردنی مووچە بەشێوەیەک بوو کە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕیزبەندیی یەکەمی دابەشکردنی مووچەدا بوو، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی زیادبوونی ئەرکەکانی پزیشکان و کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مووچەی وەزارەتی تەندروستی پێش سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.






باسنیوز
Top