چین ٢٠٠ هەزار دەمامک پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەکات

 چین ٢٠٠ هەزار دەمامک پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ٣ی ٢٠٢٠، کونسوڵخانەی چین لە ھەرێمی کوردستان، ٢٠٠ ھەزار دەمامک پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە دیوانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەراسیمێک ساز دەکرێت.

لەم مەراسیمەدا کونسوڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان، ٢٠٠ هەزار دەمامک پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە پاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە چین و دواتر لە وڵاتانی دیکەی دونیا، دەمامک لە هەرێمی کوردستان و زۆربەی بازاڕەکانی دونیا کەم بووەوە، بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری وەک خۆپارێزییەک لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.








باسنیوز
Top