پارێزگای هەولێر بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی تازەی دەرکرد
ئهمڕۆ شهممه 7/3/2020، بهشى ڕاگهیاندنى پارێزگای هەولێر له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردووهتهوه و تێیدا ئاماژه بهوه دراوه، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر، چهند بڕیارێكى نوێ دران، كه بهم شێوهیهیه:
1ـ داخستنی سەرجەم ساڵۆنەکانی ئافرەتان و سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحوولییەکان (باڕ)، لە 8/3/2020 تاوەکوو 1/4/2020.
2ـ داخستنی شوێنی یارییەکانی منداڵان لە سەرجەم گۆڕەپان و باخچە گشتییەکان و مۆڵەکان لە 8/3/2020 تاوهكوو 1/4/2020.
بەپێی دۆخەکە و گەر پێویستی کرد ماوەکان درێژ دەکرێنەوە.
باسنيوز
