لە پشدەر 140 ئاژەڵ کرانە قوربانیی سەدەقەی دووربوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
نەبی محەمەد شێخە، دانیشتووی گوندهكهیه و ڕايگەیاند: "ئهمڕۆ دووشهممه 7/3/2020، دانیشتوانی گوندەکەمان بۆ دووروبوون لە ڤایۆرسی کۆرۆنا، 140 سەر ئاژەڵیان کرد بە قوربانیی سەدەقەی نەمانی ڤایۆرسی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی گەلی کورد و سهرجهم موسڵمانان لەو ڤایرۆسە پارێزراو بن، چونکە خێر و سەدەقە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی ئایینیی پیرۆزی ئیسلام، بێگومان خوای گەورە لەکاتی ھەموو نەخۆشییەکدا خێر و سەدەقەی موسڵمانان بەھەند وەردەگرێت".
گوتیشی: "گۆشتهكه ههزار و 750 كیلۆگرام بووه، تەواوی گۆشتەکەش بەسەر دانیشتوانی گوندەکەمان دابەش کرا".
ئهو دانیشتووهى گوندهكه ئاماژەی بەوەش کرد: "لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵەکاندا ڕەچاوی تەندروستی کراوە، چونکە پێشتر شارەوانیمان ئاگادار کردووەتەوە، پاشەڕۆی ئاژەڵەکانیان لابردووە، بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی".
باسنيوز
