له سۆران ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ردا گیرا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/3/2020، بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سۆران، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، له ڕۆژى 2/3/2020، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى بنكه‌كه‌یان، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر سێ كیلۆگرام و 500 گرام ماده‌ه‌ى هۆشبه‌ر له جۆرى حه‌شیش بگیرێت، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر 48 گرام مادده‌ى هۆشبه‌ر له جۆرى شیشه گیرا.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران دوو تۆمه‌تباریشیان به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر كردووه.
باسنيوز
