لە كەركووك كۆمەڵێك خۆبەخش دەمامكی پزیشكی بۆ هاووڵاتییان دروست دەكەن
لە هۆڵی سەنتەری لاوانی شاری كەركووك، كۆمەڵێك ئافرەت و پیاو كە دەستی دورمانیان هەیە، هەرچەندە بەشێكیشیان فەرمانبەرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكیشە لە كەركووك پشووی فەرمییە لە دامودەزگا حكوومییەكان، بە شێویەكی خۆبەخشانە دەستیان بە دروستكردنی دەمامكی پزیشكی كردووە بۆ هاووڵاتییانی كەركووك بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هەرچەندە بەپێی زانیارییەكان زیاتر لە 400 میلۆن دینار لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە نێردراوە بۆ كەركووك بۆ رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە چەند رۆژی رابردوو پێنج كەسی تووشبوو لە شارەكە بەو ڤایرۆسەوە تۆمار كرا، بەڵام ئیدارەی كەركووك كەمتەرخەمە و خۆبەخشەكان خۆبەخشانە دەمامك دروست دەكەن و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەكەن.
هاوكات لە بەشێكی زۆری دەرمانخانەكانی كەركووك ئێستا دەمامكی پزیشكی دەست ناكەوێت و ئەگەر دەستیش بكەوێت نرخەكەی گرانە بەهۆی ئەوەی خواستێكی زۆری لە سەرە.
باسنيوز
