ڕاپەڕین.. ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تونتر دەکرێن
تەھا محەمەد، گوتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "سەنتەرێکی چارەسەری نەخۆشییە گوازراوەکانمان لە قەڵادزێ کردووەتەوە و بەرنامەشمان ھەیە ئەمڕۆ سەنتەرێکی دیکە لە شاری ڕانیە بکەینەوە بۆ ئەوەی لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆڕۆنا پشتی پێببەستین".
گوتیشی: "بەدەر لەوەش تیمەکانی تەندروستی بەردەوامن لە ڕێنمایی و ڕشاندنی شوێنە گشتییەکان بە دەرمان و ھاندانی ھاووڵاتییان لەسەر خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ھاوکات بەشی خۆپاراستنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی دووکاندارانی کردووە، ڕای گەیاندووە کە لە ئەمڕۆوە تاکوو ١/ ٤/ ٢٠٢٠ بە ھەموو شێوەیەک فرۆشتنی چلوورە و مۆتە و ئایسکرێم و ھەموو بەستەنییەکانی دیکە قەدەغەیە و داواشی لە ھاووڵاتـییان کردووە کە ئەو ماوەیە خۆیان لە خواردنیان بپارێزن.
باسنيوز
