ئەمریکا وەرگێڕێکی زمانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حزبوڵای لوبنانی دەستگیر کرد

ئەمریکا وەرگێڕێکی زمانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حزبوڵای لوبنانی دەستگیر کرد
حکوومەتی ئەمریکا بە تۆمەتی گواستنەوەی زانیاریی نهێنی، وەرگێڕێکی زمانی دەستگیر کرد کە پێشتر لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکییەکان لە پارێزگای هەولێر کاری کردووە.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە زمانی جۆن دیمرز، یاریدەدەری وەزیری دادی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی ئاشکرای کرد، مریەم تەها تۆمپسۆنی کە تەمەنی ٦١ ساڵە و ئافرەتێکی تەمەن ٥١ ساڵانە، لە ڕۆژی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ دەستگیر کراوە کە لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکییەکان لە هەولێر کاری کردووە.

هاوکات بەرپرسەکەی وەزارەتی دادی ئەمریکا ئەو کارەی مەریەمی بە ”ئابڕووچوون“ ناوبردووە و ئاشکرای کردووە کە گومانی ئەوە دەکرێت، مەریەم زانیاریی هەستیاری نەتەوەیی و سەربازی پێشکەش بە کەسێکی خەڵکی لوبنان کردبێت کە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەژین.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەگەر تۆمەتەکە سەلمێندرا، ئەوە ”دەبێتە ئابڕووچوون بۆ کەسێک کە لەگەڵ سوپای ئەمریکا کاری کردووە، بۆیە لەسەر ئەم خیانەتە سزا دەدرێت“.

هەر لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە ژنەکە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە گواستنەوە زانیاری بۆ پیاوێکی لوبنانیدا ناوە کە پەیوەندیی تایبەتی و کەسی لەگەڵیدا هەبووە.












باسنيوز


Top