دوو دەروازەی کوردستان بە رووی ئێران بە تەواوی داخران
ئەمڕۆ چوارشەممە 4-3-2-2020، لیوا روکن حامد شەمەری، فەرماندەی پۆلیسی دیالە لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، هەردوو دەروازەی سنووری مونزەری لەخانەقین و مەندەلی لە نزیک شارەدێی مەندەلی، بە تەواوی داخران.
لیوا روکن حامد شەمەری ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو دوو دەروازەیە بەڕووی ئێران لەسەر داوای فەرمانگەی تەندروستیی دیالە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا لە ئێران، داخراون.
مەندەلی و خانەقین دوو ناوچەی باشووری کوردستانن، کە دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا لە ئێران دوو هەزار و 922 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش، 92 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
