پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت پەسەند کرا

پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت پەسەند کرا
پێشنیازەیاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4-3-2-2020، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی دووەمی خولی بەهارەی ساڵی دووەمت خولی پێنجەمی خۆی، ساز کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، بە دەنگی 88 پەرلەمانتار، پێشنیازەیاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) پەسەند کرا.

ئەو پێشنیازەیاسایە لە 14 ماددە پێک ھاتووە و دوای پەسەندکرانیشی، پێشنیازەیاسا پەسەندکراوەکە رەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێ، بۆ ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەماوەی 15 رۆژدا، پەسەندی بکات.

بەپێ ماددەکانی ئەو یاسایە، ھەر کەسێک بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان کون بکات یان بیتەقێنێتەوە بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و گواستنەوەی نەوتیش بە تانکەر دوور لە رێنماییەکان و چاودێریی حکوومەت، بە قاچاغ هەژمار دەکرێت.

ھەر بەپێ ئەو یاسایە، ھەر کەسێک ھەواڵی بە قاچاغبردنی نەوت یان کونکردنی بۆرییە نەوتییەکان بە دەزگا ئەمنییەکان بدات، ئەوا خەڵاتی ماددی دەکرێت.











باسنيوز


Top