وتارى هه‌ینى له سلێمانى ڕاده‌گیرێت
مه‌لا عه‌تا پێنجوێنى، جێگرى لێپرسراوى لقى سلێمانیی یه‌كێتیی زانایانى ئایینیی ئیسلامیى كوردستان ڕايگه‌یاند: "بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەپێناو بەرژەوەندیى گشتى و پاراستنى ته‌ندروستیی هاووڵاتییان، ئەمڕۆ بڕیار ده‌درێت کە وتارى هەینى له سلێمانى و دەوروربەرى تا كاتێكى نادیار ڕابگیڕێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بڕیارى ڕاگرتنى وتارى هه‌ینیی مزگەوتەکان بڕیارى یەکێتیى زانایانە و ئەمڕۆ دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تاوەکوو کۆتایی بە ڤایرۆسەکە دێت و بۆ كاتێكى نادیار، وتارى هه‌ینی ڕاده‌گیرێت.
باسنيوز
