ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ پەرلەمان لەبارەی پرسی به قاچاغبردنى نه‌وت و لێدهرهێنراوهكان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکات، هاوکات دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارێک لە لیژنەی کشتوکاڵ دەدرێت.
دانیشتنی ژماره (2)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دوه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان کاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ بەڕێوەدەچێت
ئاماژە بەوەشکراوە، دانیشتنی ژماره (2)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دوه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان کاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ بەڕێوەدەچێت.
لە تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکەدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پەرلەمانتار گوڵستان باقی له (لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى) قبوڵدەکرێت و بۆ سەر لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى له مافى مرۆڤـ زیاددەکرێت، ئەوەش به‌پێى حوكمى مادده‌كانى (34،28) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان -عیراق.
لە تەوەری دوەمدا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى به قاچاغبردنى نه‌وت و لێدهرهێنراوهكان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق دەدرێت
لە تەوەری دوەمدا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى به قاچاغبردنى نه‌وت و لێدهرهێنراوهكان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق دەدرێت، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،93 ، 96 ، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
لە تەوەری سێیه‌می کۆبونەوەکەشدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار شیرین یونس عبدالله له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی و زیادكردنی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت و زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانتار زیاد جبار محمد بۆ سه‌ر لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
پڕۆژه یاسای به‌قاچاغبردنی نه‌وت و گاز لە پەرلەمانی کوردستانە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له په‌رله‌مانی كوردستان لەبارەی پڕۆژە یاساکەوە به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، پڕۆژه یاسای به‌قاچاغبردنی نه‌وت و گاز لە پەرلەمانی کوردستانە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، پێشتر نه‌وت به قاچاغبراوە، بۆری نه‌وتی هه‌رێم كون كراوه، له‌كاتی شه‌ڕی داعش قاچاغچییه‌تی به نه‌وت و گاز كراوه و دەبێت کۆتایی پێبهێندرێت.
له عێراقدا یاسای تایبەت بە قاچاغبردنی نەوت هەیە، بەڵام تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئەو یاسایە بونی نیە
ئاماژەی بەوەشکرد، له عێراقدا یاسای تایبەت بە قاچاغبردنی نەوت هەیە، بەڵام تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئەو یاسایە بونی نیە، پێویست به‌وه ده‌كات سزای توندی ئەو کەسانە بدرێت کە قاچاغچییه‌تی به نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستان ده‌كه‌ن.
شێركۆ جه‌وده‌ت باسی لەوەشکرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه جێبه‌جێبكرێت رێگری ده‌كرێت له‌و كه‌سانه‌ی قاچاغچییهتیان به نه‌وت و گازی هەرێمی کوردستان كردوه، سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌درێت، به‌ڵام "له هه‌رێمی کوردستا كێشه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسا و سه‌روه‌ری یاسا هه‌یه".
خەندان
