وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ڕاگرت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/3/2020، ئازاد دارتاش، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاى گه‌یاند: "بەمەبەستی خۆپارێزی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، وەزارەتی ڕۆشنبیری به‌پێى ڕێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، بڕیاری دا به ڕاگرتنى سەرجەم چالاکییە ڕۆشنبیری و هونه‌رییەکان".
گوتیشى: "ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌ت بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکان تاوەکوو 24/3/2020 بەردەوام دەبێت، لە هەموو شارەکان و له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، چالاکییەکان ڕاده‌گیرێن".
باسنيوز
