پەرلەمانتارێک: لەم وەرزەی یاساداناندا گرنگی بەو پرۆژانە دەدرێن لە بەرژەوەندیی گشتیدا بن
چیا حەمید شەریف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: "پەرلەمانی کوردستان لە وەرزکانی پێشووی یاساداناندا گرنگیی بەو یاسایانە دەدا کە زیاتر پەیوەست بوون بە یاسا و رێکارە یاساییەکان، بەڵام ئەم وەرزە گۆڕانکاری دەکات".
گوتیشی: "لەم وەرزە گرنگی بەو پرۆژە یاسایانە دەدات لە بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و خزمەتگوزاری بن، بە تایبەت گرنگی بو پرۆژەکانی حکوومەت دەدات".
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "فراکسیۆنەکەیان ژمارەیەک پرۆژە ئامادە دەکات کە لە بەرژەوندیی گشتیدا بن بۆ ئەم مەبەستەش بۆردێکی دروست کردووە کام پرۆژانە لە بەرژوەندیی گشتی بن، ئەوانە دەخرێنە ئەولەویەتی بەرنامەی کاری ئەم وەرزەی پەرلەمانەوە".
بەپێی زانیارییەکان فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کەلە کابینەی نۆیەمدا بەشدارن لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون لە وەرزی نوێی یاساداناندا، بە هاوبەش پرۆژە و پێشنیازە یاسا پێشکەش بکەن و ئەمەش لەپێناو خێرا تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایانەیە.
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 2020.3.4 پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە.
باسنیوز
