گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
ئەحمەد عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا کە ، ئاماژەی بەوە داوە: ”لە پرۆسەی بەردەوامی وردبینیكردن لەسەر لیستی مامۆستایانی گرێبەست، كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی تەواو بوو، هەر ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد“.
جەختیشی کردووەتەوە: ”كارمەندانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە لە پرۆسەی وردبینیكردن بەردەوامن تاوەکوو بتوانین لە كەمترین ماوەدا كاری وردبینیكردنی مامۆستایانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێریش تەواو بكەین“.
بەهەمیشەییكردنی گرێبەستی مامۆستایان
لە پڕۆسەی بەردەوامی وردبینیكردن لەسەر لیستی مامۆستایانی گرێبەست، كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەست لە ب.گ پەروەردەی سلێمانی تەواو بوو، هەر ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد.
كارمەندانمان لە ب.گ بودجە لە پرۆسەی وردبینیكردن بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانین لە كەمترین ماوەدا كاری وردبینیكردنی مامۆستایانی گرێبەستی ب.گ پەروەردەی هەولێریش تەواو بكەین.
احمد عبدالرحمن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری
باسنیوز
