نوێترین زانیاری لەبارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە سلێمانی دەخرێتەڕوو
د. سەباح رایگەیاند، دوێنێ کەسێکی دیکە تۆمارکرا کە ئەندامی هەمان خێزان بوون کە پێشتر ناویان وەک هەڵگری ڤایرۆسەکە لە سلێمانی تۆمارکرابوو.
راشیگەیاند، تەندروستی هەموویان زۆر باشە و هیچ نیشانایەکی مەترسیداریان نییە. بەم هۆیە، چارەسەریش وەر ناگرن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان لە شوێنە جەنجاڵ و قەرەباڵغەکان بپارێزن چونکە ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.
دووپاتیشکردەوە، دەبێت ئەو کەسانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە بە شێوەیەکی یاسایی بگەڕێنەوە، دەنا خۆیان و خێزانەکانیشیان دووچاری مەترسی دەکەن.
باسنيوز
