ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دوای گەیشتنی پارەی موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشکردنی موچە خێراتر دەکات و ئەمڕۆ موچەی سێ وەزارەت و چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت.

بەپێی لیستی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەمممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و شارەوانی گەشتوگوزار هەروەها دەزگای گشتی ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزەکانی زیرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێم، پۆلیسی نەوت و گاز و دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبە رۆژی چوارشەممە موچەی وەزارەتەکانی كشتوكاڵ، كاره‌با، ئاوەدانکردنەوە، رۆشەنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە پێنجی هەمو مانگێکدا دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی دواکەوتنی پارەکەی بەغداوە دابەشکردنی موچەی دواکەوت.










خەندان
Top