پۆلیسی هەولێر دووکەس دەگوازێتەوە بۆ کەرەنتینە
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوەکدا کە بڵاوی کردووەتەوە، "دوا بەدوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی دووکەس کە بەشێوەیەکی نا یاسایی لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕابوونەوە شاری هەولێر، بە فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عمید (دلێر نجار)، توانرا دووکەسەکە دەست بەسەر بکرێن لە گەرەکی راستی بەناوەکانی (س.ت.ر)و (ا.ع.ع )".
ئەوەشی خراوەتە روو، کە دوای دەست بەسەرکردنیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنی پشکنین و چاودێریکردنیان.
باسنیوز
