ڕاپەڕین.. پرسەدانان لە هۆڵەکانی پرسە ڕاگیران

ڕاپەڕین.. پرسەدانان لە هۆڵەکانی پرسە ڕاگیران
هاوشێوەی پارێزگای هەولێر و لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین پرسەدانان قەدەغە کرا.

لەمبارەوە عومەر حاجی، گوتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین رايگەیاند: "بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین و ئەوقافی ڕاپەڕین و لەپێناو تەندروستیی هاووڵاتییان و خۆپاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئیدارەی ڕاپەڕین بڕیاری دا بە داخستنی تەواوی ھۆڵەكانی پرسە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین".

گوتیشی: "لە ئەمڕۆوە هەموو کلیلی هۆڵی پرسەکان وەردەگرین و ناهێڵین بکرێنەوە و داواش لە هاووڵاتییان دەکەین پابەند بن بە بڕیارەکەوە کە لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی ئەواندا دراوە".

پێشتر ئەم بڕیارە لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانیش لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و بۆ پیشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری ڕاگرتنی پرسە لە هۆڵ و مزگەوتەکان دراوە.












باسنيوز


Top