گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت رای گەیاندووە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی چەند هۆكارێك، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە دواکەوتبوو.
هاوکات ئاشکرای کردووە، ”بە هەوڵی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارەکە خرایە سەر هەژماری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە و ھەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت“.
ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەھۆی چەند هۆكارێك، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە دواکەوتبوو.
بە هەوڵی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارەکە خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراق و ھەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٣/٢
باسنيوز
