لە گەرمیانیش بڕیاری ڕاگرتنی پرسە درا
یوونس ئەحمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەمە 2/ 3/ 2020 پاش كۆبوونەوەیەك لە ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی ئەوقاف و زانایانی ئایینی و قایمقامی كەلار، بڕیارمان دا بە راگرتنی ڕاگرتنی پرسە تاکوو ڕێکەوتی 21ی ئازاری 2020 لە هۆڵی پرسەی مزگەوتەكان، هاوكات كورتكردنەوەی وتاری هەینی بۆ ماوەی 10 خولەك زیاتر نەبێت."
گوتیشی: "لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی منداڵە چاوگەشەكان كۆبووەنەوەكە داوای كرد سەرجەم نوێژخوێنانی مزگەوتەكان منداڵ لەگەڵ خۆیان نەبەنە نوێژ."
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، راشی گەیاند: "كۆبوونەوەكە داوای كرد ئەو هاووڵاتییانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە بە زوویی سەردانی ئەو شوینانە بكەن كە بۆیان دیاری كراوه".
باسنيوز
