وه‌زاره‌تى دارایی: به هه‌وڵى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى دواكه‌وتنى مووچه چاره‌سه‌ر كرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/3/2020، ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دواى هه‌وڵێكى زۆرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و تیمى كورد له به‌غدا و وه‌زیرى دارایی و ئابوورى، توانرا كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت".
له ڕاگهیاندراوهكهدا مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار كراونه‌ته‌وه: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه بۆ مانگه‌كانى داهاتوو چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڕۆژى پێنجشه‌ممه 5/3/2020 و ڕۆژى شه‌ممه 7/3/2020 پشووى فه‌رمین، به‌ڵام بانكه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دابه‌شكردنى مووچه ده‌وام ده‌كه‌ن.
باسنيوز
