بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درایە وەزارەتی دارایی
عابد مزوری، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئاداری ٢٠٢٠، حکوومەتی عێراق ڕەزامەندیی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد و ”ئێمەش پارەکەمان داوەتە وەزارەتی دارایی".
جەختی کردەوە کە وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی پێ تەواو دەکات.
بەپێی ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، مانگانە بڕی ٤٥٤ ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی ١١ی ٢٠١٩ی سەرجەم ئەم وەزارەت و فەرمانگانە دابەش دەکرێت کە تائێستا مووچەی ئەو مانگەیان پێ نەدراوە.
باسنيوز
