فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان رێک کەوتن
ئەو فراکسیۆنانەی لە پێکھێنانی کابینەی نۆیەمیان پێک ھێناوە، رێک کەوتوون کە بە ھاوبەشی پرۆژە و پێشنیاز پێشکەش بکەن بۆ ئەم مەبەستەش ژوورێکی ھاوبەش پێک دەھێنن.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمبارەوە راگەیاند: "فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەوانەی بەشداری کابینەی نۆیەمیان کردووە، پێکەوە رێک کەوتوون کە بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان بە ھاوبەشی پێکەوە پرۆژە پێشکەش بکەن".
گوتیشی: "بەم نزیکانە ئەندامانی ئەو ژووروە پێک دەھێنرێن کە فراکسیۆنەکان پێکەوە پرۆژە پێشکەش دەکەن".
ئەو ھەوڵە بۆ ئەوەیە ئەو پرۆژانەی لە بەرژەوەندیی گشتیدان و گرنگن، بە ھاوبەشی تێیان پەڕێنن، بەتایبەت ئەو پرۆژانەی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەنێردرێنە پەرلەمان".
باسنیوز
