تورکیا بەڵێنێک بە هەرێمی کوردستان دەدات

 تورکیا بەڵێنێک بە هەرێمی کوردستان دەدات


کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر بەڵێنێک بە هەرێمی کوردستان دەدات.

هاکان کەرەجای، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر، رایگەیاندووە، بڕیاری راگرتنی پەیوەندییە ئاسمانی و زەمینییەکان ب عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتەکەیەوە، هەوڵێکە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هاکا کەرەجای لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێنی داوە راگرتنی پەیوەندییەکان ناردنی خواردن و پیداویستییە پزیشکییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، نەگرێتەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، رۆژی شەممەی رابردوو، حکوومەتی تورکیا پەیوەندییە ئاسمانی و زەمینییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان راگرت.

تا ئێستا 15 کەس لە کەرکووک و عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش لە شاری سلێمانی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، کە سەرجەمیان لە ئێران گەڕاونەتەوە و لەوێ تووشی بوون.







باسنیوز
Top