تەندروستیی چۆمان: 844 کەس لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕاونەتەوە و کەرەنتینە کراون
گەڕاوەکان لە شوێنە گەشتیارییەکان و هوتێلەکان بۆ ماوەی 14 رۆژ دەخرێنە ژێر چاودێریی تەندروستییەوە.
سەفەری خالید، جێگری نەخۆشخانەی گشتی ئاشتی دەڵێ، کەرەنتینەکردنی ئەو کەسانە بۆ ئەوەیە کە هیچ کەسێک نزیکیان نەکەوێتەوە، تەنانەت کارمەندانی ئاسایش و ئەو پزیشکانەشی کە دەچن پشکنینیان بۆ دەکەن دەبێت رێنماییە تەندروستییەکان بە تەواوی رەچاوبکەن.
رۆژانە پزیشکەکان بۆ پشکنین سەردانی ئەو کەسانە دەکەن کە لەژێر چاودێریدان، هاونیشتمانییەکی زۆریش بۆ سەردانکردنی کەسوکاریان دەچن و لەیەکتریش نزیکدەبنەوە، کەمتر رێنماییە تەندروستییەکان رەچاودەکرێن.
سەربەست حەمی، یاریدەدەری پزیشک ئاماژەی بەوە کرد، بەرکەوتن هەیە و بۆمان کۆنترۆڵ ناکرێت، چەندین جار داوامانکردووە بەڵام وەک خۆی ماوەتەوە.
بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەت هەوڵی کەمکردنەوەی قەرەباڵخیی هاونیشتمانیاندایە و رێکاری زۆری گرتووەتەبەر، بەڵام دەبێت تاک لەپێناو سەلامەتیی خۆیدا پەیڕەوی رێنماییە تەندروستییەکان بکات.
