مەسرور بارزانی گەیشتە پایتەختی ئوردن

مەسرور بارزانی گەیشتە پایتەختی ئوردن
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و بڕیارە چاوی بە شای ئوردن بکەوێت.

کەمێک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی و لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و بڕیارە لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن کۆببێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و عەممان بکرێت.

لەم سەردانەدا هەریەک لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵای حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یاوەریی مەسرور بارزانی دەکەن.










باسنيوز


Top