پۆلیسى سلێمانى تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگیر كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێ گەیشت لەلایەن پۆلیسی قەزای سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێرەوە، كە تۆمەتبارێك لەو سنوورە دزی كردووە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەست پێكرد و توانرا بەیانیی ئەمڕۆ تۆمەتباره‌كه لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بكرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، ئێستا تۆمەتبار (أ، خ، س) لەدایكبووی 1977، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
باسنيوز
