ڕاپه‌ڕین.. مامەڵە و دەرھێنانی پاسپۆرت دەوەستێت

ڕاپه‌ڕین.. مامەڵە و دەرھێنانی پاسپۆرت دەوەستێت
لێپرسراوی نووسینگەی پاسپۆرتی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕای گەیاند، لەمڕۆوه‌ (یه‌كشه‌ممه‌ 1/3/2020)، بۆ ماوەی ھەفتەیەک مامه‌ڵه‌ و دەرھێنانی پاسپۆرت دەوەستێت.

ئاودێر عەزیز، لێپرسراوی نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە نووسراومان بۆ ھاتووە کە لەپێناو خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو ھەفتەیە مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرھێنانی پاسپۆرت بووەستێنین تا ڕۆژی یەکشەممەی هه‌فته‌ى داھاتوو 8/3/2020".

گوتیشی: "لە بڕیارەکەدا ئەوەش ھاتووە کە دەرھێنانی پاسپۆرت تەنیا بۆ حاڵەتی کتوپڕی وەک نەخۆشی، کە ڕاپۆرتی پزیشکی ھەبێت ناوەستێت و کاری پێویستییان بۆ دەکرێت".

لێپرسراوی نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین باسی لەوەش کرد، لە ھەفتەی داھاتووەوە مامەڵەکردن و دەرھێنانی پاسپۆرت ئاسایی دەبێته‌وە.











باسنيوز


Top