لە كەركووك 30 هۆڵی لەشجوانی و كافتریا داخران
سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی كەركووك، ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی پێنج حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك تۆمار كران، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ڤایرۆسە كۆمەڵێك بڕیار دەركرا، كە بەشێك لە بڕیارەكان داخستنی كافتریا و هۆڵەكانی لەشجوانی بوون تا كاتێكی نادیار".
گوتیشی: "هەندێك لەو كافتریا و هۆڵەكانی لەشجوانی لە كاركردن بەردەوام بوون، سەرەئەنجام توانرا 30 كافتریا و هۆڵی لەشجوانی دابخرێت و بەڵێنناممە بە خاوەنەكانیان پڕ كرایەوە بۆ ئەوەی ئێستا شوێنهكانیان نەكەنەوە و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسایان دەكەینەوە".
باسنيوز
