له سلێمانى 21 شوێن به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێنوێنییه‌كانى خۆپارێزی له ڤایرۆسى كۆرۆنا داخران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/3/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه: "به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنی قه‌ره‌باڵغی و خۆپارێزی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، به هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بارزگانی، گه‌شتوگوزار و ئاسایشی سلێمانی و بڕیاره‌كانی قایمقامیه‌ت، 21 كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌كێشان له سلێمانی داخران".
ده‌شڵێت: "پێشتر له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لێژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، سه‌رجه‌م كافتریا و شوێنه‌كانی نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵه‌كانی وه‌رزش، مه‌له‌وانگه، خواردنه‌وه مه‌ستییه‌كان، بلیارد، گازینۆ، سه‌نته‌ره‌كانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئاگادار كرابوونه‌وه، به بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنی خۆپارێزی له ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانی، تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن، هه‌ر شوێنێكیش سه‌رپێچی بكات، داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی باسى له‌وه‌ش كردووه: "به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له ڕێنوێنییه‌كانى خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به بڕیاری قایمقامی سلێمانی 21 شوێنی سه‌رپێچیكار داده‌خرێن كه 11 كافتریا و دوو شوێنی خواردنه‌وه‌ی مه‌ستییه‌كان و هه‌شت بلیارد و سه‌نته‌ری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانن، خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه".
له‌شكر حه‌مید داوا ده‌كات، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڕێنوێنییه‌كانى خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، مه‌رجه‌كان جێبه‌جێی بكه‌ن، "بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه و به هاوكاریی یه‌كدی، ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ین و لێژنه هاوبه‌شه‌كان ناچار نه‌بن شوێنه‌كان و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی سزا بكاته‌وه".
باسنيوز
