سەرۆکی پەرلەمان پرۆژەیاسا پێشکەشکراوەکان ئاشکرا دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسا پێشکەشکراوەکان بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئاشکرا دەکات.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە وتاری کردنەوەی خولی بەهارەی پەرلەمان، رایگەیاند، ژمارەیەک پرۆژە و پێشنیازی یاسا ھەن، کە فراکسیۆنەکان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1-3-2020 پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خولی بەهارەی ساڵی دووەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ساز کرد.
سەرۆکی پەرلەمان پرۆژە و پێشنیازایاساکانی ئاشکرا کرد، کە بریتین لە؛
- پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای وەبەرھێنان
- پرۆژەیاسای پاراستنی مافی نەخۆش
- پرۆژەیاسای پاراستنی سامانی ئاو
- پرۆژەیاسای پاراستنی شوێنەوار
- پرۆژەیاسای دەروازە سنوریەکان
- پرۆژەیاسای پارستنی بەرھەمی خۆماڵی
- پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی دەرمان و خۆراک
پێشنیازی یاسای رێگریکردن لە بەقاچاخبردنی نەوت و لێدەرھێنراوەکان، کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.
باسنيوز
