سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئوردن دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/3/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی و بە بانگهێشتێکی فەرمی، سەردانی ئوردن دەکات و لە گەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دەکرێت.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتووە لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ههروهها سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە .
باسنيوز
