تورکیا گەشتە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان راگرت

تورکیا گەشتە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان راگرت
تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق راگرت و هاتووچۆی سنووری خابووریشی بە شێوەیەکی کاتی وەستاند.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی تورکیا دوای وەستاندنی گەشتەکانی لەگەڵ کۆریای باشوور و ئیتاڵیا، بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێرا‌قیش بوەستێنێت.

هەروەها هاتووچۆی هاووڵاتیانیشی لە دەروازەی سنووریی خابوور بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاندن.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە کە تورکیا ئەم هەنگاوەی ناوە و تاوەکو ئێستاش هیچ تووشبوویەک بە کۆرۆنا لە تورکیادا تۆمارنەکراوە.

هەروەها هێڵی ئاسمانیی تورکی رایگەیاند: "بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق؛ بۆ شارەکانی بەغدا، بەسرە، نەجەف، سلێمانی و هەولێر بە شێوەی دوولایەنە هەڵوەشێنراونەتەوە".
Top