به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕێك ده‌خرێته‌وه
به مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی سۆشیال‌میدیا له كوردستان و مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی به مه‌به‌ستی سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌یاسایه‌ك ئاماده‌یه و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و بكرێته یاسا. د. مه‌دحه‌د سلێمان، ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی سۆشیال‌میدیا و ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌بنه مه‌ترسی و ته‌شهیر بۆ سه‌ر خه‌ڵك دەکات، ئه‌مه‌ش پێویستی به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه هەیه".
ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: "ده‌بێ وه‌ك جیهان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌پێی یاسا ڕێك بخرێته‌وه، ناكرێت سۆشیال‌میدیا مه‌ترسی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات، چونكه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه، وه‌ك ته‌شهیر بڵاو ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه له كوردستان به‌یاسا ڕێك بخرێت، زۆر باش ده‌بێت."
موحسین حسێن موسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مانی كوردستانیش گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆشیال‌میدیا بووه‌ته شوێنی مه‌ترسی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێبنه‌ما و ته‌شهیر، ڕه‌شنووسی پرۆژهیاسایهكمان بۆ په‌رله‌مان ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه كۆنترۆڵ بكرێت و دادگا بڕیاری له‌سه‌ر بدات".
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ڕۆشنبیریی پەرلەمان گوتیشی: "له‌گه‌ڵ وه‌رزی نوێی یاسادانان ئه‌و پڕۆژەیە پێشكه‌ش ده‌كرێت".
